کوردستان

قەرەیلان: هێزەکانی باشوور تەنیا پشتیوانی لە دوژمن نەکەن بۆ ئێمە بەسە

بەبۆنەی ١ی ئایارەوە، موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل- نەپەگە، لە ڕێگەری جیهازی بێتلەوە بۆ گەریلاکانی لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین قسەیکرد و لە بەشێکی قسەکانیدا، ئاماژەی بە هەڵویستی هێزەکانی باشوور کرد.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم شەڕە شەڕی هەموو کورد و شەڕی پاراستنی کورد و دەستکەوتەکانییەتی، وتی: بەڵام هێزەکانی باشوور بوونەتە تەماشاکەری ئەم شەڕە، دەترسن لە بەرامبەر دوژمن دەنگی خۆیان هەڵبڕن، ئەمەش کێشە نییە، بەڵام با هاوکاریی دوژمن نەکەن، ئەمە بە تەنها بەسە بۆ ئێمە ، با سەیری تێکۆشانی گەریلا قارەمانەکان بکەن.

قەرەیلان ئاماژەی بە چالاکیی یەکینە ئاسمانییەکانی شەهید دەلال ئامەد لە کانی ماسی و چالاکیی هێزەکانی شەهید بەدران گوندک رەمۆ لە شیلادزێ، هۆشداریی دایە دوژمن و وتی: ئەم دوو چالاکییە بۆ هۆشداری بوو، ئەو داگیرکەرانەی کە پێشتر لە باشوور جێگر بوون، دەبێت نەجوڵێنەوە، پێویستە بەشداری ئەم شەڕە نەبن، ئەمە هۆشداری بوو، ئەگەر بەشداری شەڕ ببن لە هەموو شوێنێک دەبنە ئامانجی هێزەکانمان، ئەم دەرفەتە هەیە، باوەڕمان وایە کە ئەو پەیامە گەیشتە شوێنی خۆی.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌