جیهان

ڕێژەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە جیهان ١٥١ ملیۆنی تێپەڕاند

بە پێ ڕاپۆرتی میدیاکانی فەرانسە، لە جیهان تا ئیستا ١٥١ملیۆن و ٢٣٤هەزار کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

زیاتر لە سێ ملیۆن و ١٨٢هەزار کەسیش بەو پەتایە گیانیان لە دەستداوە.

بە پێ ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٠٧ کەس بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە و ١٩هەزار کەسی دیکەش تووشی ئەو پەتایە بوون.

هەروەها تا ئیستا ٧١هەزار هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ٢ ملیۆن و ٤٩٩هەزار و ٧٧ کەسیش تووشی پەتاکە بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌