جیهان

وڵاتی هندستان ژمارەی پێوانەیی تووشبووانی پەتای کۆرۆنای تێپەڕاند

ئەمرۆ وەزارەتی تەندروستی هندستان ڕایگەیاند، تا ئیستا نزیکەی ١٩ ملیۆن هاووڵاتی تووشبوو ی کۆرۆنا تۆمار کراون و بەم شێوەیە ئەو وڵاتە ژمارەی پێوانەیی تووشبووانی تێپەڕاند.

بە پێ ڕاگەیاندراوەکەی وزارەتی تەندروستی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 386 هەزار تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 3 هەزار و 501 هاووڵاتیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لە دەستداوە.

تا ئێستا لەو وڵاتە 18 ملیۆن و 763 هەزار کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوونەو و ژمارەی قوربانیانیش گەیشتووەتە 208 هەزار و 330 کەس.

تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە هیندستان لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەو ولاتەی توشی قەیرانێکی نوێ کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌