ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەوڵی دابڕاندنی باکووری سوریا دەدات

بەپێی بەدواداچونەکانی ئاژانسی هاوار، دەوڵەتی تورکیا هەوڵی دابڕاندنی ئەو ناوچانە دەدات کە داگیری کردوون لە عەین عیسا، لە کاتێکدا بەردەوامە لە بەستنەوەی پێنج بنکەی سەربازیی بە درێژایی ١٥ کیلۆمەتر لەسەر ڕێگەی نێودەوڵەتی بە یەکتر.

لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردووەوە، دەوڵەتی تورکیا لە دەوروبەری شارۆچکەی عەین عیسا، لە بەرامبەر گوندەکانی خالیدیە، مەعلەک، هەوشان، موشەرەفە و سەیدا، لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی ئێم فۆر کە بەرەو پارێزگای کۆبانێ دەچێت، پێنج بنکەی سەربازی دروستکردووە، هاوکات تۆپبارانە دڕندانەکانی داگیرکاریی تورکیا و گروپە چەتەکانی، دانیشتوانی ئەو گوندانەی ئاوارە کرد.

حەمید عەبد هاوسەرۆکی پارێزگای گرێسپی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پرۆسەی دروستکردنی سنوورە دەستکردەکان بە قوڵایی خاکی سوریا، بەشێکە لە فراوانبوون و بە یاساییکردنی داگیرکاریی ئەو ناوچانە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە سایەی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە تایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لایەنی ڕوسی لە بەرامبەر تاوان و پێشێلکارییەکانی تورکیا لە سوریا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌