ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سعودیە بڕیاری دا هەشت خوێندنگای تورکیی لە وڵاتەکەی دابخات

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەرپرسانی عەرەبستانی سعودیە بە ئەنکارایان ڕاگەیاندووە، لە کۆتایی ئەمساڵی خوێندندا هەشت خوێندنگای تورکیی لە وڵاتەکەیاندا دادەخەن، کە دوو هەزار و ٢٥٠ خوێندکار تیایاندا دەخوێنن.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بڵاویکردوەتەوە، دوای بڵاوبوونەوەى هەواڵی داخستنی خوێندنگا تورکییەکان لە سعودیە، وەزارەتی پەروەردەی تورکیا داوای ڕوونکردنەوەى کردوە، بەڵام وەڵامی نەدراوەتەوە، بە وتەى میدیاکانی تورکیا، ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی “ناڕەزایەتیی توندی” کاربەدەستانی تورکیا.

ئەوە لە کاتێکدایە لە مانگی ئازاردا سعودیە پێنج خوێندنگای تری تورکیی لە شاری مەککە داخستبوو.

بەهۆی قەیرانی نێوان تورکیا و سعودیەوە، سعودیە ساڵی ٢٠١٩ بڕیاری بایکۆتکردنی کاڵا و کەلوپەلی تورکیی دا و تاوەکو ئێستاش لە سعودیە کار بە بڕیاری بایکۆتی کاڵا و کەلوپەلی تورکیی دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌