جیهان

مایکڵ ڕۆبن: بەرپرسانی ئەمریکا لە چاوی تورکەکانەوە بڕیار لەسەر کورد دەدەن

ڕۆبن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هاوار باس لە سیاسەت و مامەڵەی بەرپرسانی ئەمریکی دەکات سەبارەت بە دۆزی کورد و پێیوایە پشت بە زانیاری هەڵەی تورکەکان دەبەستن و بەدوای ڕاستی پرسەکاندا ناگەڕێن.

مایکڵ ڕۆبن کە پێشتر بەرپرسی پێنتاگۆن بووە و ئێستا توێژەرە لە پەیمانگای AEI، دەڵێت: سیاسەتی ئەمەریکا هێواش هێواش بەرەو گۆڕانکاری و سەرلێشێوان دەچێت و زۆربەی ئەو بەرپرسانی ئەمریکا کە کار لەسەر پرسەکانی پەیوەندیدار بە تورکیا و کوردەوە دەکەن، تازەن و ڕێژەیین پەیوەندیدار بەو بابەتە.

سوپای تورکیا شەوی ٢٤ی ئەم مانگە هێرشێکی دیکەی بەرفراوانی لە ناوچەی مەتینا و ئاڤاشین و زاپ دەستپێکرد، ئەویش بە کەڵک وەرگرتن لە بێدەنگی ئەمریکا و ئەو بەیاننامەیەی کە سەبارەت بە سێ سەرکردەکەی پەکەکە بڵاویکردەوە.

بە ڕای مایکڵ ڕۆبن، زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە ئەمریکا زانیارییەکان دەربارەی کورد و پەکەکە لە تورکیا وەردەگرێ و بە دوای ڕاستی ئەو زانیاریانەدا ناگەڕێت، لە کاتێکدا نزیکەی هەموو بەرپرسانی ئەمریکا دەزانن کە پەکەکە ئەنجامی کەمپەینی هەڵەی چەند دەیەیەکی تورکیایە، گۆڕینی ئەو ڕوانگەیەش پێویستی بە هەڵمەتی کاری لۆبیی جدی و پیشەیی هەیە بۆ گۆڕینی پۆلێنکردنی تیرۆر بۆ ئەوەی بتوانرێت سیاسەتی ئەمریکا بگۆڕدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌