جیهان

سۆسیالیستەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئالبانیا سەرکەوتن

دوێنێ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئاڵبانیا ڕایگەیاند کە پارتی سۆسیالیستی وڵاتەکەی ٤٩٪ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئالبانیای بەدەستهێناوە و وەک براوەی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ئەم هەڵبمژاردنە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.

پارتی سۆسیالیست بە بەدەستهێنانی ٤٩٪ی دەنگەکان لە ٩٨٪ی دەنگە جیاکراوەکان، ٧٤ کورسی لە کۆی ١٤٠ کورسیی پەرلەمانی ئالبانیای بەدەست خستووە و بەو پێیە بەبێ هاوپەیمانی لەگەڵ پارتەکانی دیکە حکومەتی نوێی وڵاتەکەی پێکدێنێت.

لە بەرامبەردا، پارتی دیموکراتی ڕاستگەرا، کە ڕکابەری سەرەکیی پارتی سۆسیالیستە، بە بەدەستهێنانی ٣٩٪ی دەنگەکان، ٥٩ کورسی پەرلەمانی بەدەست خستووە.

ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە پارتی سۆسیالیست، بە سەرکردایەتی ئێدی ڕاما سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئالبانیا، بۆ سێیەم جار لەسەر یەک، دەتوانێت حکومەتی وڵاتەکەی پێکبێنێت.

جێگای ئاماژەیە، ئالبانیا لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە بووەتە ئەندامی ناتۆ و لەوانەیە تا کۆتایی ئەمساڵ دوای کۆتاییهاتنی دانۆستانەکان، ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌