ژن

گەریلاکانی یەژاستار لە زاپ داگیرکەرێکی سوپای تورکیا یان بەسزا گەیاند

لە ناوچەی زاپ، نیشانشکێنەکانی یەژاستار، ئەندامێکی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا یان بە سزا گەیاند.

بە پێ زانیاریەکانی رۆژنیوز، ئەمرۆ سەرلە بەیانی لە شاخی شەهید مونزور لە ناوچەى زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، گەریلاکانی یەژاستار چالاکیی نیشانەشکێنییان لە دژی هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجامداوە.

لەو چالاکیەدا ئەندامێکی سوپاکەی تورکیا کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

لە ئیستادا،گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بەرەنگاری هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەبنەوە.

راپۆرتەکان باس لەوە ئەکەن کە لە چەندین شوین سوپاکەی تورکیا زەبری کوشەندەی بەرکەوتوە و تەرمی کوژراوەکانیان بە جێ دەهێلن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌