ئێران

ڕژیمی ئێران زیندانییەکی بەلوچی لە سێدارەدا

سەرلەبەیانی دوێنێ، ڕژیمی ئێران لە زیندانی سەبزەواری مەشهەد، زیندانیەکی بەلوچی لەسێدارەدا.

ناسنامەی ئەو زیندانییە لەسێدارەدراوە حەبیبوڵا شێخ حسێنی، خەڵکی شاری زهەک لە بەلوچستان ڕاگەیەندراوە. حەبیبوڵا دوو ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەروە دەستگیرکرابوو.

ڕژێمی دژە مرۆیی ئێران، لە چەند مانگی ڕابردودا، بەلایەنی کەمەوە ٥٠ کەسی لە سێدارەداوە کە زۆرینەیان خەڵکی بەلوچستانن.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی چالاکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان، ئێران لەگەڵ ژمارەی دانیشتوانی لەپلەی یەکەمی لەسێدارەدان لە جیهان دا جێیگرتوە و ساڵانە بەسەدان کەس لەلایەن ڕژێمی خۆسەپێنەوە سزای نامرۆیانەی سێدارەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌