ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان: ٤٧ چەکداری تاڵیبان کوژران

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لەسەر چەند هێرشی هێزەکانیان بۆسەر پێگەکانی چەکدارانی گروپی تاڵیبان لە ویلایەتی قەندەهار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: دوێنێ لە هێرشی هێزەکانی بەرگریی و ئاسایشی ئەفغانستان بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی وڵاتەکەمان، بۆسەر پێگەکانی گروپی تاڵیبان لە شارەکانی پەنجوایی، ژیری و مەیوەند سەربە ویلایەتی قەندەهار، ٤٧ چەکداری گروپی تاڵێبان کوژران و ١٠ چەکداری دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا تاڵیبان لەسەر ئەم بابەتە هیچ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو نەکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌