ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کەجەکە لەسەر ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیب خەتیب پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گەلی عێراق کرد

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە پەیامێکی ئاڕاستەی دەوڵەتی عێراق کردو بانگەوازی لە هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق کرد لەسەر بنەمای برایانەی گەل و پێکەوەژیانی ئاشتیانە، دەست لەناو دەست بن.

کەجەکە لەو پەیامەدا سەرخۆشی لە گەلی عێراق دەکات لەسەر ڕووداوەکەی ئیبن خەتیب لە بەغداو هاوخەمی تەواوی بۆ قوربانیان و دەوڵەت دەردەبڕێت.

بەپێویستیشی دەزانێت هەمووان لە پێناو عێراق کار بکەن کە لە دێر زەمانەوە خاکی ئاشتی و شارستانیەت و پێکەوەژیان بووە، لە کاتێکدا ئەوەی ئێستا عێراق پێیدا دەڕوات، دوورە لە واقیعی مێژوویی و کۆمەڵگایی خۆیەوە.

لەو پێناوەشدا داوا لە هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەکات وەک برا دەست لەناو دەست بن، هەمووان کار بکەن لەپێناو پێکەوەژیانی ئاشتیانە، هەروەها هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران و سەبوری بۆ کەس و کاری قوربانیان دەخوازێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌