ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دوای ١٠٦ ساڵ تورکیا دان بە کۆمەڵکوژ کردنی یەک میلیون و نیو ئەرمەنی دا نانێت

لە نێوان ساڵەکانی ١٩١٥بۆ ١٩١٧دا و بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی ئەو کاتەی عوسمانیەکان لە تورکیا یەک میلیۆن و نیو ئەرمەنی کۆمەڵکوژ کران.

بە پێ بەڵگە مێژوییەکان،ئەو تاوانە پلان بۆ دارێژراو بووە و جیا لەو ڕێژەیە کە کۆمەڵکۆژ کراون،زیاتر لە ٥٠٠هەزار دیکە لە ئەرمەنییەکان لە شوێن و ماڵی خۆیان بۆ ناوچە دوورە دێرەزۆر و بیابانەکانی ناوەڕاستی سوریا ڕاگوێزراون.

لە کاتێکدا ئەمرۆ ١٠٦ ساڵ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکاندا تێپەڕدەبێت، بەڵام هێشتا دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە دان بەو تاوانەدا نانێن.

تا ئیستا ٢٦ وڵاتی جیهانیی ئەو تاوانەیان وەک جینۆساید ناساندووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌