ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئیسرائیل لە وەڵامی مووشەکبارانی حەماس، غەزەی بۆردومان کرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە وەڵامی مووشەکبارانەکانی حەماس، پێگەکانی ئەو گروپەی لە غەزە بۆردوومان کردووە.

لە ئێوارەی دوێنێیەوە، گروپی حەماس ناوچە سنوورییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ غەزە بۆردوومان دەکات، لە بەرامبەردا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلیش، پێگەکانی ئەو گروپە بۆردوومان دەکەن.

سوپای ئیسرائیل، لەو بارەوە ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٥ مووشەک لە غەزەوە ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کراوە، لە وەڵامدا فڕۆکە و هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل چەندین پێگەی سەربازیی حەماسیان لە غەزە بۆردوومان کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ، سێ مووشەک لە غەزەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرا، کە یەکێکیان لەلایەن سیستمی گونبەزی ئاسنینی ئیسرائیلەوە بێکاریگەر کرا، دوای ئەوە تانکەکانی ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی حەماسیان کردە ئامانج، لە بەردەوامیدا مووشەکبارانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌