ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کەناراوەکانی لیبیا؛ بەلەمێک بە ١٣٠ کۆچبەرەوە نوقمی ئاو بوو

ڕێکخراوی “ئێس ئۆ ئێس مدیترانە” دوێنێ ڕایگەیاند: بەلەمێک بە ١٣٠ سەرنشینەوە کە زۆربەیان کۆچبەرن، لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی نزیک لیبیا نۆقمی ئاو بووە.

ڕێکخراوەکە ئەمڕۆش ڕایگەیاند، کە تەرمی ١٠ کەس لەو کۆچبەرانەی لەناو بەلەمەکەدا بوون، تا ئێستا لە ئاو گیراون.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە کەشتییەکی ڕێکخراوەکەیان لەگەڵ دوو کەشتیی دیکە بەرەو شوێنی ڕووداوەکە بەڕێکەوتوون و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرم یان ڕزگارکردنی کۆچبەران بەردەوامە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ـەوە تا ئێستا، ٢٩٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا، گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌