جیهان

ڕوسیا هێزەکانی لە سنوری ئۆکرانیا دەکشێنێتەوە

پاش چەندین هەفتە لە بەردەوامی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەهۆی رەوانەکردنی نزیکەی ١٠٠ هەزار سەرباز لەلایەن روسیاوە بۆ سەر سنورەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا، دوێنێ روسیا بڕیاری کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی دەرکرد.

سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، فەرمانیان بەکشانەوەی چەند یەکەیەکی هێزەکانیان کردووە لەسەر سنوری ئۆکرانیا و لە سبەی هەینییەوە تا ١ی مای تەواوی پرۆسەکە کۆتایی پێ دێت.، دەشڵێت، “هێزەکانمان توانا و ویستی خۆیان بۆ پارێزگاری لە سنوری وڵاتەکەیان دەربڕیوە.”

ڤۆلۆدیمیر زێلینیسکی سەرۆکی ئۆکرانیا پێشوازی لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ڕوسیا کرد و وتی، بڕیارەکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییەکانی سەر سنوری نێوان هەردوو وڵات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌