جیهان

١٣کەس لە ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیکی هندستان سوتان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەیەکی شای مومبای ناوەندی ویلایەتی ماهاراشترای هندستان، ئاگرکەوتەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، لە ئەنجامی ئەو ئاگرکەوتەنەوەیەدا، ١٣ نەخۆش لە بەشی چاودێریی تایبەت سووتاون و گیانیان لەدەستداوە، هەروەها چوار کەسیش ڕزگارکراون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە.

هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ڕوون نەبووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌