جیهان

وەزیری دەرەوەی لیبیا: سورین لە سەر چوونەدەرەوەی تورکیا لە وڵاتەکەمان

نەجلا محەمەد مەنقووش، وەزیری دەرەوەی لیبیا،ئەمرۆ لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی ئیتالیا لە ڕۆما، ڕایگەیاند: حكومەتی یەكێتیی نیشتمانی بە سەرۆكایەتیی عەبدولحەمید دبیبە، دانوستاندنی لەگەڵ دەوڵەتی تورك، دەست پێكردوە.
مەنقووش، جەختیشی كردوەتەوە لەوەی، سەرەڕای دانوستاندنەكان، سوورن لەسەر چوونەدەرەوەی دەوڵەتی تورك ‌و چەتەكانی لە وڵاتەكەیان ‌و داوایشی لە وڵاتان كرد، هاوكاریان بن لە چوونە دەرەوەی هەموو هێزە بیانییەكان لە خاكی لیبیا.
ئەوەیش لەكاتێكدایە، بەهۆی دەستوەردانەكانی دەوڵەتی توركەوە لە لیبیا ‌و ناردنی چەتەكانی بۆ ئەو وڵاتە بە پشتگیریی حكومەتی تەرابلوس بە سەرۆكایەتیی فایز سەراج، كێشەكانی لیبیا ئاڵۆزتر بوون لە دوای ڕووخاندنی دەسەڵاتی قەزافییەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌