جیهان

شاندێکی هەدەپە لەگەڵ کاربەدەستانی CPT سەبارەت بە گۆشەگیری لە ئیمرالی کۆبووەوە

فەلەکناس ئوجا و هشیار ئۆزسۆی، هاووتەبێژانی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە چوارچێوەی دانوستانەکانیان، سەردانی کاربەدەستانی کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجەی یەکێتی ئەوروپا ناسراوبە سی پی تی-کرد لە شاری ستراسبورگی فەڕەنسا.

لە کۆبوونەوەکەدا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، مانگرتن لەخواردنەکان لە زیندانەکان و پێشلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا، باسیان لەسەر کرا و شاندەکەی هەدەپە داخواز و پێشنیارەکانی پێشکەشی کاربەدەستانی سی پی تی کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌