ئێران

گۆڤاری واڵ‌ئیستریت ژۆرناڵ: ئێران سانتریفیۆژەکانی دامەزراوەی نەتەنزی زیاد کردوە

گۆڤاری واڵ‌ئیستریت ژۆرناڵ، بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی، ڕایگەیاندوە، ئێران سەرقاڵی پەرەپێدانی بەرنامە ناڤۆکییەکەی و زیاد کردنی سانتریفیۆژی پیتاندنی یۆرانیۆمە لە دامەزراوەی نەتەنز.

بە پێ ئەو سەرچاوەیە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ناڤۆکی لەم پەیۆەندەدا بەڵگەی تایبەتی ڕادەستی ئەنجۆمەنی ئاسایش و ناوەندە پەیۆەندیدارەکانی ئاژانسەکە کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، واڵێستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا ڕاێدەگەینێت؛ کۆشکی سپی ئامادەیە بۆ بەرەوپێش بردنی خۆلی تازەی دانووستانەکانی ڤیەننا سەبارەت بە بەرنامە ناڤۆکییەکەی ئێران ناسراو بە بەرجام، بەشێک لە گەمارۆەکانی سەر ئێران، لەوانە، گەمارۆی بانکی ناوەندی ئێران و چەند کەرتێکی دیکەی تایبەتی ئابووری هەڵبگرێت.

لە ڕۆژانی رابردوو و دوایی کوتایی هاتنی خۆلی سێهەمی دانووستانەکانی ڤیەننا، لایەنە ئەورووپایەکان و ئەمریکاش ئەو دانووستانەیان بە ئەرێنی وەسف کرد.

گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام و هەروەها جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی تاران سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە مژاری سەرەکی دانووستانەکانی ڤیەننایە.

هەفتەی داهاتوو دانووستانەکان دوایی گەرانەوەی نۆێنەری وڵاتان بۆ ڤیەننا دەست پێ ئەکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌