جیهان

ڕێکخراوەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی مافی دەنگدانی لە رژێمی سوریا سەندەوە

ڕاگەیاندنەکانی جیهانی باس لەو ئەکەن، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکە بە زۆرینەی دەنگ ڕیارێکیان پەسەند کرد بۆ لێسەندنەوەی مافی دەنگدانی سوریا لەو ڕێکخراوەیەدا.

ژمارەیەک وڵاتی ئەندام لە ڕێکخراوەکەدا پشتیوانیان لێکرد، لەوانەش ئەمەریکا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا، بەپێی پێشنیارەکە سەرجەم ماف و شایستەییەکانی سوریا لەناو ڕێکخراوەکەدا ڕادەگیرێت، لەنێو ئەو مافانەشدا مافی دەنگدانی تێدایە.

ئەمەش دوای ئەوەی جەخت لەوە کرایەوە سوریا چەکی کیمیایی لە شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەدا بەکارهێناوە.

٨٧ وڵات پشتیوانیان لە بڕیارەکە کرد و تەنها ١٥ وڵات پەسەندییان نەکرد، لەوانەش سوریا و ڕوسیا و چین و ئێران، ٣٤ وڵاتیش دەنگیان بەو بڕیارە نەداوە.

ڕژێمی سوریا بە تۆمەتی بەکارهێنانی گازی سارین و کلۆر لە سێ هێرشیدا بۆ سەر شارۆچکەی لەتامینەی سەر بە پارێزگای حەما لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٧دا تۆمەتبارکراوە .

ئه‌مانه‌ش ببینه‌