جیهان

لەبەردەم نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان چالاکی دانیشتن درێژەی هەیە

چالاکی دانیشتن لە بەردەم باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتوەکان بەئامانجی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

ئەم هەفتەیەش لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتوەکان لە شاری ژنێفی سویسرا، بەئامانجی ئازادی ، فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی دانیشتن بەڕێوەچوو.

کوردستانیان بۆ ئەم هەفتەیە لە شارەکانی باسێک و لۆزانەوە بەشداریان کرد و چالاکی دانیشتنیان بەڕێوەبرد.

چالاکی ئەم هەفتەیە لە کەسایەتی شەهید سینان دەرسیم، ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە، بەخولەکێک ڕێزلێنان لە تەواوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد.

لەسەر ناوی چالاکوانان، ساڵح ساغلام هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای کورد لە جنێف بە ڕاگەیاندنەکانی وت، تا ڕێبەر ئۆجالان ئازاد نەبێت لە مەیدانەکان دا دەبن و خاوەنداری لە بەرخۆدان دەکەن، لە کەسایەتی شەهید سینان دەرسیم دا خاوەنداری لە میراتی شەهیدان دەکەن و تێکۆشان تاسەر کەوتن درێژە پێدەدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌