جیهان

بایدن کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان بە دەستی عوسمانیەکان بە جێنۆساید ناودەبات

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، پێدەچێت سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن بە فەرمی کوشتنی ئەرمەنەکان بە دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا بە جێنۆساید بناسێنێت.

سێ سەرچاوە ئەوەیان بۆ ئاژانسەکە پشتڕاستکردووەتەوە، لە وتارێکدا کە لە ٢٤ی نیسان بەبۆنەی یادی ١٠٦مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکاندا پێشکەشی دەکات، جۆ بایدن وشەی جێنۆساید بەکاردەهێنیت.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە، ڕەنگە بایدن لە خولەکی کۆتاییشدا ڕای بگۆڕێت و بۆ پاراستنی پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانی هەردوو وڵات، ئەو چەمکە بەکارنەهێنێت.

مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، هەر جووڵەیەک لەلایەن بایدنەوە بۆ دەربڕینی چەمکی جێنۆساید، زیانی گەورە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەگەیەنێت.

ساڵێک لەمەوبەر کە هێشتا کاندیدی سەرۆکایەتی بوو، بایدن یادی کۆمەڵکوژی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئەرمەنی کردەوە و دووپاتیکردەوە، پشتگیری لە هەوڵەکان دەکات بۆ ئەوەی ئەو تاوانە بە جێنۆساید بناسێنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌