ئێران

کۆتایی خۆلی سێهەمی دانووستانەکانی ڤیەننا،هەفتەی داهاتوو دەست پێ ئەکاتەوە

خۆلی سێهەمی دانووستانەکانی ڤیەننا سەبارە بە بەرنامە ناڤۆکییەکەی ئێران، دوێنی کوتایی هات و بڕیارە هەفتە داهاتوو خولێکی دیکە دەست پێ بکاتەوە.

نۆێنەری وڵاتەکان بۆ ڕاوێژ کردن گەراونەتەوە وڵاتەکانیان و هەفتەی داهاتوو دەگەرێنەوە ڤییەنا و خولێکی دیکە دەست پێ دەکاتەوە.

لایەنەکان سەبارەت بە پێشکەوتنی دانووستانەکان ڕەزامەندی دەرئەبڕن.

ئەمریکا ئەلی،دەبێت ئێران دەستپێشخەری بکات و رێ خۆشکەر بێت بۆ لابردنی گەماروە ئەتۆمیەکان،بۆ ئەم مەبەستەش بەلێنەکانی سەبارەت بە خاڵەکانی ناو ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات.بەڵام گەمارۆەکانی سەردەمی سەرۆکوماری دۆناڵد ترامپ هەڵناگیردرێت.

کاربەدەستانی ئێرانیش دەلێن؛دەبێت ئەو گەمارۆانەی رێگرن لە بەردەم گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکە، هەڵبگیردرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌