ئێران

وەزارەتی دەرەوی ئێران: تاران پێشوازی ئەکات لە دانوستان و پەیۆەندی لە گەڵ عەرەبستان

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئێران لە کۆنگرەیێکی رۆژنانەمەوانی، سەبارەت بە هەواڵی، دانوستانەکانی تاران و ریاز لە عێراقدا ،وتی؛ ئێران بەردەوام لە گفتوگۆ لەگەڵ پاشایی سعوودی پێشوازی کردووە و ئەو بابەتە لە بەرژەوەندی خەڵکی دوو وڵاتەکەیە.

بە پێ ڕاگەیاندنە جیهانیەکان، لە رۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی ئێران و عەرەبستان لە بەغدا پایتەختی عێراق گفتوگۆیان کردوە.

ئەم گفتوگۆەیە کاربەدەستانی تاران و ریاز،دوای پێنج ساڵ لە تێکچون و ئاڵۆز بوونی پەیۆەندییەکانی نێوانیان، لە ڕۆژانی رابردوودا ، بە ئامانجی سەرلە نۆی دەستپێکردنی دانوستان و پەیۆەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوانی ئەو دوو وڵاتە ئەنجام دراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌