ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بنکەی ئاسمانی بەلەد بە کاتیۆشا کرایە ئامانج

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، شەوی ڕابردوو دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پاێزگای سەڵاحەدین کراوە، میدیاکان باس لە برینداربوونی دوو کارمەندی ناو بنکەکە دەکەن.

بنکەی ئاسمانی بەلەد هێزەکانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکای تێدایە.

دوای هێرشەکە، فڕۆکەجەنگییەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە و چاودێریی ناوچەکەیان کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەر شەوی ڕابردوو سێ کاتیۆشا ئاراستەی ناوشارۆچکەی کفری کران و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌