ژن

ئەفغانستان؛ ژنە وەرزشوانێکی چالاکی ئاشتی لە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا

🔹ژنێکی چالاکوانی ئەفغانستانی کە کاپتانی تیمی هەندباڵی ئاشتی هێنەران بو کوژرا. ئەو ژنە چالاکە لە ناوچەکانی ژێر کونتروڵی گروپی تالیبان دا کوژراوە.

فیدراسیونی هەندباڵی ئەفغانستان پشتڕاستی کردوەتەوە کە نوریە تابش کاپیتانی تیمی “ئاشتی هێنەران” لە ویلایەتی “سەرپل” لە باکوری ئەفغانستان کوژراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکان شەوی ڕابوردو چەند چەکدارێک چونەتە ماڵی ئەو ژنە وەرزشکارە و لەکاتی بەربانگدا تەقەیان لێکرادوون نوریە تابش و هاوژینی براکەیان کوشتوە و چەند کەسیتر لە بنەماڵەکەی بریندار بوون.

پۆلیسی ئەو ویلایەتە گومانی خستوەتە سەر هاوژینی پێشوی نوریە تابش و ڕایگەیاندوە کە ئەوکەسە تاوانبارە و پۆلیس بەداوەوەیەتی.

گوتەبێژی پۆلیس دەڵی لەبەر ئەوە ئەو کەسە تاوانبارە لە ناوچەکانی ژێر کونتروڵی گروپی تالیبان دایە ناتوانن هیچ کارێک بکەن.

ماوەیەکە کوشتنی ژنانی ئەفغانستانی پەرەی گرتوە، ژنانی چالاک لە بوارەکانی میدیا، موسیقا و وەرزش دەکرێنە ئامانجی توند وتیژەیەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌