ئێران

تاران؛ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨٤ کەس هەوڵی خۆکوشتنیان داوە

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی ناوخۆی ئێران، لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی بەیانی ڕۆژی پێنجشەمە ٢٦ی خاکەلێوە تا کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی بەیانی ڕۆژی دواتر، واتا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، تەنیا لەناو شاری تارانی پایتەختی ئێران، ٨٤ کەس هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هەوڵانە، هەشتیان لە ڕێگەی بڕینی ڕەگ، سێیان لە ڕێگەی خۆهەڵواسین و ٢٦ـیشیان لە ڕێگەی دەرمانخواردن بووە و جۆری هەوڵەکانی دیکە دەستنیشان نەکراوە.

هەواڵەکە باس لەوە دەکات کە لەم ٨٤ هەوڵە بۆ خۆکوشتن، یەکێکیان هەر لە شوێنی خۆکوژییەکە، گیانی لەدەستداوە و ١١ی دیکەش دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٧٢ کەسیشیان ڕزگار کراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌