ئێران

بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای بوشەهری لە باشووری ئێران هەژاند

کەمێک لەمەوبەر، کاتژمێر ١١:١١ خولەک بەکاتی ئێران بومەلەرزەیەک بە هێزی ٥.٩ پلەی ڕێختەر، لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر ژێرزەوی، بەندەری “گەناوە” لە پارێزگای بوشەهری هەژاند.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بومەلەرزەکە زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان گەیاندووە و بووەتە هۆی پچڕانی هێڵەکانی کارەبا، تەلەفۆن و ئینتەرنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌