ئێران

کاربەدەستانی حکومەتی تاران: گەیشتوین بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی لە سەدا ٦٠

عەلی ئەکبەر ساڵەحی سەرۆکی دامەزراوەی ناڤۆکی ئێران ڕایگەیاندوە، زانایانی ئەتۆمی وڵاتەکەی ئەمشەو توانیویانە، دەستیان بگات بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی لە سەدا ٦٠.

محمەد قالی باف سەرۆکی مەجلیسی ئەو وڵاتەش لە سەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە بەستەری تۆیتەر ئەو هەواڵەی پشت راست کردوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هاوکات لە گەڵ دستپێکردنی خۆلی تازەی دانوستانەکانی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی سەبارەت بە بەرنامە ناڤۆکییەکەی ئێران لە ڤیەننا ، بڕياری حکومەتی تاران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی لە سەدا ٦٠ کاردانەوە ئەورووپا و ئەمریکای بە دوای خۆیدا هێنا.

ئەمریکا وڵاتانی ئەورووپایی بەشدار لە ئەم خۆلەی دانوستانەکانی ڤیەننا ئەلێن؛ ئەو بڕیارەی تاران کارێگەری نەرینی دەبێت لە ئاکام و بەردەوامی دانوستانەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌