ژن

ژنانی هەدەپەیی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دانیمارک قسەیان کرد

کۆمسیۆنی دیۆپلۆماسی ژنانی هەدەپە، بە شێوەیەکی ئۆنلاین لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری دانیمارک کۆبونەوە.

ئایشە ئاجار باشاران، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە کۆبونەوەکەدا قسەی کرد و راگەیاند، کشانەوەی تورکیا لە پەیمانی ئەستەنبوڵ بە تەنها پەیوەندی بە تورکیاوە نییە.

باشاران وتی، “لە هەموو دەڤەرێکی جیهان لەدژی عەڵیەتی سەردەستی پیاو و نەتەوەپەرستی، میلیتاریست و تاکپەرستی پێویستە تێکۆشانی ئینتەرناسیۆنالیستی ژنان فراوان بکەین.”

فەلەکناس ئۆجا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کۆمسیۆنی دیپلۆماسی ژنانی هەدەپە وتی، “گرنگی پەیمانی ئەستەنبوڵ لە تێکۆشانی قازانجکردنەوە دێت. بۆیەش پێویستە ئێمە پێکەوە پەیمانەکە بپارێزین.”

لە کۆبونەوەکەدا کشانەوەی تورکیا لە پەیمانی ئەستەنبوڵ تا گۆشەگیری، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ باسیان لەبارەیەوە کرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌