ئێران

سێیەمین سیمیناری پلاتفورمی دیموکراتیکی ئێران کۆتایی مانگی ئاپریل بەڕێوەدەچێت

پلاتفۆرمی دیموکراتیکی ئێران زنجیرە سیمینارێکی ئونلاینی پێکهیناوە و باسی ڕەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەلانی ئێران لە ڕوانەگەی جۆربەجۆرە دەکات.

پلاتفۆرمی دیموکراتیکی ئێران ڕایگەیاندوە کە هەر دوو حەوتو جارێک سیمینارەکانی لە ڕێگەی بەرنامەی زۆمەوە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەبات و هاوکات لەسەر لاپەڕەی یوتوب و فەیسبوکی پلاتفۆرمەکەوە بڵاو دەبنەوە.

بڕیارە سێیەمین سیمینار بە بەشداری، بەهرام ڕەحمانی چالاکی سیاسی و جوڵانەوەی کرێکاریەکان بەڕێوەبچێت.

سیمینارەکە لە لایەن فریشتە مەحەمەدی ئەندامی شورای هاوئاهەنگی پلاتفورمی دیموکراتیکی ئێرانەوە بەڕێوەدەچێت.

سیمینارەکە ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر هەشتی ئێوارە بە کاتی ناوەندی ئەوروپا، کە دەبێتە دە و نیوی ئێوارە بە کاتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌