ژن

هۆلیا ئالۆکمەن ئویانک، هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد دەستگیرکرا

هۆلیا ئالۆکمەن ئویانک، هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخستنی قەدەغە، ئالۆکمەن لە ناوچەی “ستوەر”ی مێردین لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

دانیشتنی دۆسیەی ئامەد هۆلیا ئالکۆمەن هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە لە ئامەد، بە بیانووی ئەوەی کە ساڵی ٢٠١٢ هاوسەرۆکی سەندیکای تەندرووستی و ڕەنجدەران بەشی جڤاکی لقی ئامەد بووە و بەشداری لە چالاکی سەندیکایی کردووە، هەروەها ئەندام بووە لە کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی- کەجەدە و بە بیانووی “ئەندامیەتی رێکخستن” دوێنێ بەڕێوەچوو.

ئەنجوومەنی دادگا دەربارەی ئالۆکمەن بە بیانووی “ئەندامیەتی لە ڕێکخستنی قەدەغە” دا داوای حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانیی بۆ کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌