ژن

ژنان موسڵ دوای دەرکردنی داعەش لە شارەکەیان پێشبڕکێی دووچەرخەسواریان رێکخست

دوای دەرکردنی چەتەکانی داعش لە شاری موسڵ، ئێستا ژنانی ئەو شارە پێشبڕکێی دووچەرەخەسواری ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان لە شاری موسڵ، پێشبڕکێیەکی بۆ ژنانی دووچەرخەسوار لە ناوەندی شارەکەدا ڕێکخست.

بە پێ ڕاگەیاندنەکانی عێراق، پێشبڕکێکەدا ژنان لە ناوچەکانی دەورووبەری موسڵیشەوە بەشدارییان کردووە.

چەتەکانی داعشەوە کە موسڵیان لە ساڵی ٢٠١٤ داگیرکرد، تا ڕزگارکردنی شارەکە دوای سێ ساڵ، خەڵکی ناوچەکە بە گشتیی و ژنان بە تایبەت لە ژیانێکی سەختدا دەژیان.

جێ ئاماژەیە، لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخۆندەکانیش ، ئاستەنگی لە پێش ژنانی وەرزشوان و چالاکی بۆارە جیاجیاکان دروست دەکرێت و بە شێوەیەک ئەو ژنانەی دووچەرخە سواری ئەکەن رووبەروی سزا دەکرێنەوە.

لە سالانی ڕابردوودا ژنان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دژی ئەو بەربەستەیان نارەزایەتی بەرفراوانیان ئەنجام دا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌