ئێران

وتەبێژی دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێران ڕوودانی ڕووداوێکی لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز پشتڕاست کردەوە

بەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێک لە بنکەی ئەتۆمیی “نەتەنز” لە پارێزگای ئیسفەهان لە ناوەندی ئێران ڕوویداوە، کە پێشتریش تەقینەوەیەک تێدا ڕوویدابوو.

لەسەر ئەو بابەتە، بەهرۆز کەمالوەندی وتەبێژی دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێران، ڕوودانی ڕووداوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: ڕووداوێک لە بەشی سیستەمی کارەبایی بنکەکە ڕوویداوە و زیانی گیانیی نەبووە.

کەمالوەندی بێ ئاماژەدان بە چونییەتی و زیانەکانی ڕووداوەکە، وتوویەتی: “لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکرێت و دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت”.

ئەم ڕووداوە، دوابەدوای ئەوە ڕوویداوە کە دوێنێ عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێران، ڕایگەیاند: بەشێکی نوێ سانتریفیۆژەکانمان لە بنکەی نەتەنز کردووەتەوە کە قەرەبوی ئەو هۆڵە دەکاتەوە کە ساڵی پار لەلایەن دوژمنەوە تەقێندرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌