ژن

دایە عوەیش دایکی ڕێبەر ئۆجەلان و ژنێکی چاونەترس بو

بیست و هەشت ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا دڵی دایکێک لە باکوری کوردستان لە لێدان کەوت . ئەو دایکە دایە عوەیش ئۆجەلان بو.

دایە عوەیش یەکی ژوئینی ١٩٢٢ لە گوندی ئامارا سەر بە خەلفەتی ڕوحا هاتە دنیاوە. وەک عادەتی باوی ئەو سەردەمە لە تەمەنی منداڵی ناچار کراوە لەگەل کەسێکی دیکە لە گوندێکی نێزیکی خۆیان ژیانی هاوبەش پێک بێنی.

دایە عەوەیش ژنێکی چاوکراوە و نەترس بو. ڕۆژێک شاهیدی ئەوە بو کە میردەکەی ژنێکی گوندەکەیانی کوشتوە، دواتر لە دادگا شاهدی ئەدات و مێردەکەی دەکەوێتە زیندان و هەر لە زیندانا دڵی ڕادەوەستی و کۆچی دوایی دەکات.

دوای ئەوەی مێردەکەی دەمرێ دایە عوەیش دەگەڕیتەوە ماڵی دایک وباکی. زۆرێ پێناچی لەگەڵ کەسێکیتر بەناوی عومەر هەر لە گوندەکەی خۆیانا ژیانی هاوبەش پێکدێنێ.

دایە عوەیش و هاوژینەکەی عومەر ئوجەلان چۆار کچ و سێ کوڕیان دەبێ.یەکیک لە کورەکانیان ڕێبەر ئۆجەلانە کە دواتر تەڤگەری ئازادی کورددستانی بنیات نا.

ڕۆژی یازدەی ئاپریلی ١٩٩٣ دایە عوەیش دوای گیرۆدە بون بە نەخۆشی شەکرە کۆچی دوایی کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌