ژن

یوسرا ڕەجەب: بەپێی دەستوری بنەڕەتی عێراق، شەنگال مافی خۆسەری هەیە

پەرلەمانتاری عێراق یوسرا ڕەجەب سەردانی چادری چالاکی لە شەنگال کرد و وتی، “بەپێی یاساکانی عحێراق، مافی خەڵکی شەنگالە کە بە شێوەیەکی خۆسەر بژی و خۆی بپارێزێت.

پەرلەمانتار یوسرا ڕەجەب لە گەل ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و بەبیریهێنایەوە کە ئەوان سوێندیان خواردووە، بێ ئەوەی جیاوازی لەنێوان ئایین، مەزهەب و نەتەوەیەک بکەن، لە هەموو هەلومەرجێکدا ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن و رایگەیاند، داواکاری خەڵکی شەنگال کە ١٢٨ رۆژە لە چالاکیدان، پێویستە بە زوترین کات قبوڵبکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌