کوردستان

گروپێک چەتە کە هەوڵیاندا لە کامپی هۆڵ هەڵبێن دەستگیرکران

لە کاتی کۆنترۆڵکردنی تانکەرێکی ئاو، کە ئاوی بۆ کامپی هۆڵ بردبوو، ١٣ چەتە کە چواریان ژنن، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دەستگیرکران.

بەپێی هەواڵێ ئاژانسی هاوار، هەشت لە چەتەکان بە ڕەگەز عێراقین و پێنجیشیان سوریین، لەگەڵ ئەم چەتانە، دوو شۆفێری تانکەرە ئاوبەرەکەش لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە دەستگیکراون.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو چەتانە بەنیازبوون دوای هەڵهاتن لە کامپی هۆڵ، خۆیان بگەیننە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە گرێسپی.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌