جیهان

ڕوسیا: پیلانێکی چەتەکانی تەحریر شام-مان پوچەڵکردەوە

ئەمڕۆ ئاژانسی ئاسایشی فیدراڵی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دوو کەسی بە ڕەگەز ڕوسیی لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٢ و ١٩٩٩ی دەستگیر کردووە کە بە نیازبوون بە بەکارهێنانی ئامێری تەقینەوە، هێرش بکەنەسەر پەیمانگایەکی پەروەردەیی لە پایتەختی دوورگەی کریمە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو دوو کەسە بە نیازبوون، دوای هێرشەکە، لە ڕێگەی تورکیاوە بچنە سوریا، بۆ ئەوەی بەشداری ڕیزەکانی چەتەکانی تەحریر شام ببن.

هەروەها هاتووە: هێزە ئەمنییەکان دەستیان گرتووە بەسەر ئەو ئامێرانەی کە بۆ تەقینەوە بەکاردێن و هەروەها فەرمان و ڕێنمایی ئاڵۆگۆڕکراوەکانی نێوان دەستگیرکراوەکان و نوێنەری چەتەکان.

ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی دروستکردنی بۆمب، پڕوپاگاندا و پشتیوانی لە تیرۆر دەدرێنە دادگا و پێدەچێت ڕووبەڕووی تۆمەتی پلانداڕشتن بۆ هێرشی تیرۆریستیش بکرێنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌