کوردستان

پارێزەرانی رێبەر ئۆجالان بە مەبەستی چونە ئیمرالی جارێکی تر سەردانی داواکاری گشتیان کرد

ڕیزان ساریجا، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، جەنگیز یورەکلی و سەربای کۆکلو پارێزەرانی رێبەر ئاپۆ بە مەبەستی چونە ئیمرالی و چاوپێکەوتن لە گەل بریگرتەکەیان، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

بنەماڵەکەی و سێ لە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ١٥ی ئادارەوە و لەو کاتەوە بانگەشە لەسەر تەندروستی و ئاسایشی عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرایەوە، خوازیاری چاپێکەوتنی خەیرا لە گەڵ ڕێبەر ئۆجالانن لە زیندانی ئیمرالی.

هاوکات ٢ جاریش سەردانی کۆمیتەى رێگریکردن لە ئەشکەنجە لە ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی) کراوە بۆ ئەوەى چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدرێت.

پارێزەران دوای ٨ ساڵ و بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و لە دوایینجاریشدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانیبویان چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت.

بە هۆی ناڕەزایەتییەکانی رای گشتی، رێگا درارێبەری گەلی کورد ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا قسە بکات، بەڵام ئەو پەیوەندییە لە دوای چەند خولەک پچڕابوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌