جیهان

هاوسەری شاژنی بەریتانیا لە تەمەنی ٩٩ساڵیدا کۆچی دواییکرد

کۆشکی بێکینگهام رایگەیاند ئەمڕۆ هاوسەری شاژنی بەریتانیا “شازادە فیلیپ” لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی سانت بارسۆلومیو لە لەندەن نەشتەرگەری دڵی بۆ کرا، لە ١٦ی ئازاردا شازادە فیلیپ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شا ئێدوارد و پێش ئەوەی تەمەنی بگاتە ١٠٠ ساڵ، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

شازادە فیلیپ لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٢١ لەدایکبووە و لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٧ لەگەڵ شاژنە ئیلیزابێسی دووەم هاوسەریگری کردووە، لەو کاتەوەی هاوسەرەکەی لە ساڵی ١٩٥٢ دا چۆتە سەر تەختی شاهانە، لە زۆربەی بۆنەکاندا یاوەری شاژنی کردووە، بەگشتی شازادە لە ٢٢ هەزار بۆنەی فەرمیدا بەشداری کردوە، لە مانگی ئابی ٢٠١٧ لە ئەرکە شاهانەیەکانی خانەنشین بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌