کوردستان

نوسەری وشەنامەی فەرهەنگی خۆرهەلات لە کرماشان کۆچی دوایی کرد

شەوی ڕابردوو، کەریم کەریم پور نووسەر و فەرهەنگنووسی کورد، لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.

مامۆستا کەریم کەریم پور ساڵی ١٩٦١ لە ناوچەی نەفت شار-ی سەربە کرماشان لە دایکبوو و خوێندنی سەرەتایی هەر لەو ناوچەیە تەواوکرد.

دوای دەستپێکردنی شەڕی ئێران و عێراق لەگەڵ خانەوادەکەی کۆچبەری شاری کرماشان بوون، لەگەڵ پیشەی مامۆستایەتی، کەریم پوڕ لەبواری مێژوو و وێژەی کوردیدا دەستی بە لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی فۆلکلۆر کرد.

مامۆستا کەریم پور، چەندین بەرهەمی بەپێزی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کرد، کە زۆربەیان بە زمانی کوردی و زاراوەی کوردی خوارین ە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌