ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە نزیک بنکەی سەربازی عەین ئەسەد دەست بەسەر ٢٤ موشەکدا گیرا

دەستەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، له‌ رێگه‌ی به‌دواداچوون و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی هه‌واڵگری، له‌ رۆژئاوای بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا گرتووە، پاش پشكنین ده‌ركه‌وتووە ئۆتۆمبێله‌كه‌ سه‌كۆیه‌كی موشه‌ک هاوێشتن و ٢٤ موشه‌ک و ژماره‌یه‌ک جلوبه‌رگی سه‌ربازی تێدا حه‌شاردراوه‌.

راشگەیەندراوە، موشەکەکان به ‌پوچه‌ڵكراونەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەوە بەردەوامە.

بنكه‌ی سەربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ دوای بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د، به‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین بنکەی سەربازی‌ له‌ عێراق داده‌نرێت، کە ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی به‌غدادی له‌ پارێزگای ئه‌نبار و نزیک روباری فورات، له‌ ئێستاشدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به ‌داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا تێدا جێگیركراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌