جیهان

لە ئەمریکا لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژرا و 5ی دیکەش بریندار بوون

لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا لە کارگەیەکی دروستکردنی کەوانتەر رووداوێکی تەقەکردن روویداوە.

پۆلیسی تەکساس رایگەیاندووە، دوای رووداوەکە تەقەکەرەکە هەڵهاتووە، بەڵام لە دوای بریندار بوونی ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکان توانراوە تەقەکەرەکە دەستگیربکرێت، دەشڵێت، تاوەکو ئێستا هۆکاری هێرشەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

هاوکات، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەسەر رووداوەکانی تەقەکردن و کوشتن لە وڵاتەکەیدا رایگەیاند، توندوتیژیی چەک لە ئەمریکا وەکو پەتایەکە و دەبێتە هۆی شەرمەزاریی بۆ وڵاتەکەیان.

سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکیشی دەرکرد بۆ ئەوەی دەستبگیرێت بەسەر چەکە شاراوە و بێمۆڵەتەکاندا و وتیشی، ئەرکی ئەو پاراستنی هاوڵاتیانی ئەمریکییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌