جیهان

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ئەردۆغانی بە دیکتاتۆر ناوبرد

دوای هەڵسوکەتی ئەردۆغان بەرامبەر سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ئەردۆغانی بە دیکتاتۆر ناوبرد.

لە ڕۆژانی ڕابردوو، سەردانەکەی سەرۆکی کۆنسەی یەکێتی ئەوروپا و سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا و هەڵسوکەوتی ئەردۆغان بەرامبەر ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.

لە بەردەوامیی کاردانەوەکان، ماریۆ دراگی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، لەو بارەوە وتی: سووکایەتییەکی گەورە بەرامبەر سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کراوە.

دراگی بە توندی ڕەخنەی لە هەڵسوکەوتی ئەردۆغان کرد و وتی: ئەردۆغان دیکتاتۆرە، پێویسیەتی سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، ناوێکی ڕاستی بۆ دابنێت، بەم هەڵسوکەوتەی کە لەلایەن ئەو دیکتاتۆرەوە بەرامبەری کراوە، غەمگین بووم.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌