Uncategorized کوردستان

٣١ چەتەی دیکەی داعش لە کامپی هۆل دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕایانگەیاند، لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا لە کامپی هۆل ٣١ چەتەی دیکەی داعشیان دەستگیرکردووە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ٢٨ی ئاداردا قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی “مرۆیی و ئاسایش”یان لە کامپی هۆل دەستپێکرد و دوای ٥ ڕۆژ و لە ٢ی ٤دا ئۆپەراسیۆنەکە کۆتاییپێهات، دوای ئەوەش ئۆپەراسیۆنی تایبەتی یەکینەکانی دژە تیرۆر لەکامپەکە دەستیپێکرد.

بەپێی وتەی فەرماندەییەکی یەکینەکانی دژە تیرۆر لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ٣١چەتەی داعش کە ٨ کەسیان ژن بوون و ئەندامی شانە نووستووەکانی داعش بوون دەستگیرکراون.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆتایی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی “مرۆیی و ئاسایش”یش ١٢٥ چەتەی دەستگیر کراون کە ٢٠یان سەرچەتەبوون و هەندێکیان بەرپرسی دەیان کردەوەی کوشتن و تۆقاندنن بوون.

Mesajên peywendîdar