جیهان

مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک ١٣٣ ڕۆژە بەردەوامە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ١٣٣ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

زیندانیانی سیاسی لەڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و فشار و پێشلکاریی سەر زیندانیان، دەستگیرکراوان دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا، چالاکیی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردووە و چالاکییەکە ١٣٣ ڕۆژە بە گروپی ٢٦ـەم بەردەوامە.

لە مەخموور و یۆنانیش چالاکی مانگرتن بەردەوامە

هەر بەو مەبەستەش، لە کامپی پەنەبارانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە و لە ١١٢ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

هاوکات پەنابەرانی کوردی دانیشتووی کامپی لاڤریۆی وڵاتی یۆنان بۆ هەمان مەبەست چالاکیی مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکردووە، چالاکییەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە ماوەی ٩٥ ڕۆژە بەردەوام دەکات.

Mesajên peywendîdar