کوردستان

لە زنجیرە چالاکییەکی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا ١٤ چەکداری تورکیا و چەتەی داگیرکەر کوژران

لە زنجیرە چالاکییەکی شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، لە ناوچە داگیرکراوەکانی عەفریندا نۆ سەربازی داگیرکەری تورکیا و پێنج چەتەش کوژراون و ١٢سەرباز و چەتەش بریندار بوون.

بە پێی ئاماری چالاکییەکانی هیزەکانی ڕزگاری عەفرین، لە ئەنجامی چالاکییەکی شەڕڤانانیاندا لە ١٢ی ئازار لە گەڕەکی زەیدییەی شاری عەفرین، دوو چەتە کوژران و چەتەکەیش بریندار کراوە، ٢٠ی ئازار ئۆتۆمبێلیکی چەتەکان تێکشکێنراوە.

٢٤ی ئازار لە گوندی کزلباش دوو چەتە کوژراون و چەتەیەکیش بریندار کراوە و ئۆتۆمبێلێکیشیان تێکشکێنراوە، ڕۆژی ٢٨ی ئازار لە دژی بارەگایەکی چەکدار تورکیا لە عەفرین چالاکییەک ئەنجامداراوە کە تێیدا چوار سەرباز کوژراون و دوو چەکدار بریندار کراون و دوو خاڵی سەربازیش تێکشکێنراوە.

لە ٢٨ی ئازار لە گوندی جەلەمێ چەتەیەک کوژرا، ڕۆژی ٧ی نیسان لە گوندی مارە چەکدارێک کوژرا و سێ دیکەش بریندار کران و ئۆتۆمبیلێکیشیان تێکشکێنرا، هەر لە هەمان ڕۆژدا لە ئەنجامی وڵامدانەوەی شەڕڤاناندا لە گوندی گۆبەلێ چوار چەکداری تورکیا کوژران و پێنج چەکداریش بریندار کران.

Mesajên peywendîdar