کوردستان

سەبری ئۆک: هەتا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت نە کوردستان ڕزگار دەبێت و نە تورکیا دیموکراسی دەبینێت

سەبری ئۆک ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە هۆکاری سەرەکیی سەپاندنی گۆشەگیری لەسەر ئیمراڵی بۆ ترسی ڕژیمی تورکیا لە بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولڵا ئۆجالان دەگەڕێنێتەوە.

دەشڵێت: ڕژیمی تورکیا لە فکر، ڕامان و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولڵا ئۆجالان دەترسێت، بۆیە دەیەوێێ هیچ پەیوەندییەکی بە دنیای دەرەوە و ڕای گشتی نەمێنێت

سەبری ئۆک بە ئاماژەدان بەو دەنگۆیانەی لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر رەوشی تەندرووستیی ڕێبەر ئاپۆ بڵاو کرابوونەوە وتی: “ڕژیمی تورکیا بە ئەنقەست دەنگۆی لەو چەشنە بڵاو دەکاتەوە. دەیانەوێ ئەو بابەتە وەک شتێکی ئاسایی نیشان بدەن. تەڤگەرەکەمان و هەموو گەل ناڕەزایەتییەکی توندیان نیشان دا. ڕژیم لە بەرامبەر کاردانەوەی گەل بێچارە ما و ناچار بوو ڕێگە بە پەیوەندیی تەلەفۆنی بدات.

تەئکیدیش دەکاتەوە کە هەتا ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵی ئازاد نەبێت، نە کوردستان ڕزگار دەبێت و نە تورکیاش بەرەو دیموکراسی دەچێت.

Mesajên peywendîdar