کوردستان

بە هۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕەوشی سوردان

هەرێمی کرماشان، جارێکیتر چوەو قۆناغی سور لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێی ئامارەکان زیاتر لە ٥٢٧نەخۆش لە نەخۆشخانەکان دان لەهەر ٩خولەکێک دا یەک کەس لەوهەرێمە لە نەخۆشخانە دا دەخەوێنرێت.

سەرۆکی کۆمیتەی ڕۆژنامەوانی لیژنەی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان، مەهدی محەمەدی، ئاماژەی بە دۆخی سوری کۆراناکردوە لە پارێزگای کرماشان دا و دەڵێت ، لە ئێستادا ٩شاری پارێزگای کرماشان لە دۆخی سوری کۆرۆنادان.

دەشلێت؛ بەپێی ڕەنگبەندی تازەی کۆرۆنا، ڕۆژی ١٨ی خاکەلێوە، شارەکانی شاباد، کنگاوەر،پاوە،سەرپێڵ زەهاو، گێەلان، خەحنە، سنقور و کلیایی و هەرسین لە دۆخی سوردان.
هەروەها لە شاری جوانڕۆ، ڕوانسەر، داڵاهۆ و قەسری شیرین لە دۆخی نارنجی دان و سەڵاس باوەجانی تەنیا شاری ئەو پارێزگایەیە کە لەڕەوشی زەردا ماوەتەوە.
بەپێی ئاماری کۆمیتەی ڕوبەڕوبونوەی کرماشان، لەو پارێزگایە لە ئێستادا ٥٢٧ نەخۆش لە نەخۆشخانەکان دا خەوێنراون، ئەو ئامارە ئاشکراشیکردوە تائێستا هەزار و ٥٣٠ کەس لە پارێزگای کرماشان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

دەوترێت، توشبوان و قوربانیانی ڕۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی نوێی هەتاویی دا بەلایەنی کەمەوە دووبەرابەر و نیوی ساڵی ڕابردوە بوە.

Mesajên peywendîdar