هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان، کەجەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ٤٩ەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی شۆڕگێڕانی کۆشتاری قزڵدەڕەی بەرز ڕاگرت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە: “ڕۆژی ٣٠ مارسی ساڵی ١٩٧٢ ماهیر چایان و نۆ شۆڕشگێڕی دیکەی تورک لە هێرشی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی تورکیا لە گوندی قزڵدەڕە شەهید بوون. ئێمە ئەو ڕۆڵە هێژایانەی گەلی تورکیا بە ڕێز و حورمەتەوە بەبیر دەهێنینەوە و بەڵێن دەدین کە ئامانجەکانیان لە تورکیایەکی دیموکراتیک و کوردستانێکی ئازاد بەدی بهێنین.
کەجەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ماهیر چایان و هەڤاڵانی لە تورکیا ئەزموونێکی گرینگی شۆڕشگێڕی و دیموکڕاسیان لە دوای خۆیان بەیادگار هێشتووەتەوە.
کەجەکە هێناوەتەوە کە ئێستا تەڤگەری شۆڕشگێڕیی یەکبوونی گەلان، هەبەدەهە، لەسەر ڕێبازی ئەو شۆڕشگێڕانە درێژە بە خەبات دەدات.